كێربى : 1200 چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆنى سووریا دیاریكراون كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنانیان له‌ شه‌ڕى دژى داعش پێ ده‌كه‌ن

كێربى : 1200 چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆنى سووریا دیاریكراون كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنانیان له‌ شه‌ڕى دژى داعش پێ ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ى هه‌زارو دووسه‌د چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆنى سووریا دیاریكراون بۆ ئه‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى داعش مه‌شق و راهێنانیان پێ بكات.

جۆن كێربى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌ییه‌كى رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكرد، له‌ ئێستادا هه‌زارو دوو سه‌د چه‌كدارى میانڕه‌ویى ئۆپۆزسیۆنى سووریا دیاریكراون كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنانیان له‌ شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى داعش پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كێربى نه‌ ئاماژه‌ى به‌ ناسنامه‌ى چه‌كداره‌كان نه‌داو نه‌ش شوێنى مه‌شق و راهێنانه‌كه‌ى ئاشكراكرد. به‌پێى ئه‌وه‌ى رایگه‌یانراوه‌، چوارسه‌د سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شق و راهێنان به‌ چه‌كداره‌ میانڕه‌وكانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا له‌ شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى داعش بكه‌ن.
Top