ئۆكراینا چه‌كه‌ قورسه‌كانی ناكشێنێته‌وه‌

ئۆكراینا چه‌كه‌ قورسه‌كانی ناكشێنێته‌وه‌
سه‌ره‌ڕاى ئاگربه‌ست له‌ رۆژهه‌ڵاتى ئۆكراینا؛ جووداخوازه‌كانى لایه‌نگرى روسیا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئۆكراینا. له‌مباره‌یه‌وه‌ كێیڤ رایگه‌یاند: كه‌ به‌ هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاگربه‌ست ئاماده‌ نییه‌ چه‌كه‌ قورسه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌ بكشێنێته‌وه‌ .

شوێنى سه‌ره‌كى شه‌ڕو پێكدادانه‌كان ده‌ورووبه‌رى شارى دبالتسێفه‌و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: كه‌ نێگه‌راتى ئه‌و بارودۆخه‌یه‌. هاوكات ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌ بارودۆخه‌كه‌ ناله‌باره‌و هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانمان بگاته‌ ئه‌نجام. له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا دوێنێ ناوى ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى روسیى و چه‌كدارانى ئۆكرایناى له‌لیستى ئه‌و كه‌سانه‌ زیاد كرد كه‌ سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.
Top