سەدا ٤٢ی تلیاکی جیهان لە ئێران بەکاردەهێنرێت

سەدا ٤٢ی تلیاکی جیهان لە ئێران بەکاردەهێنرێت
بە وتەی بەرپرسێکی ئێرانی، ساڵێ ٤٥٠ تۆن تلیاک لە ئێران بەکاردەهێنرێت کە دەکاتە سەدا ٤٢ی بەکارهێنانی تلیاک لە جیهاندا.

بەرپرسێکی وەزارەتی کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژێک لە گەڵ ئاژانسی "مێهر"ی ئێرانی ڕایگەیاند "زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کەس لە ئیران گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بوون و لە پێنج ساڵی ڕابردوو دا هەر ڕۆژەی پێنج توشبوو بە مادەی هۆشبەر بە ڕێژەی دانیشتوانی ئێرانەوە زیاد بووە."

بە وتەی روزبە کەردونی، سەدا ٤٢ی تلیاکی جیهان لە ئێران بەکاردەهێنرێت، بە شێوەیەک ساڵێ ٤٥٠ تۆن تلیاک لەو وڵاتە بەکاردەبرێت.
Top