فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی میسر مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ لیبیا بۆردومانكرد

فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی میسر مۆڵگه‌كانی داعشیان له‌ لیبیا بۆردومانكرد
هێزه‌كانی سوپای میسر رایگه‌یاند كه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی میسر هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی به‌ناو ده‌وله‌تی ئیسلامی له‌ لیبیا ، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش 21 كرێكاری قبتی میسریان له‌ سێداره‌دا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای میسردا هاتووه‌ كه‌ فرۆكه‌كانی میسر به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ربازگه‌و چه‌ند باره‌گایه‌كی داعشیان بۆردومانكرد.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ گورزه‌ ئاسمانییه‌كان به‌ وردی ئامانجی خۆی پێكاوه‌، شه‌وی رابردووش عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر به‌ڵێنیدا كه‌ بكوژانی ئه‌و قوبتییانه‌ی میسر له‌ لیبیا به‌ سزای عادیلانه‌ی خۆیان ده‌گه‌ن و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ میسر ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ كه‌ چۆن و به‌ چ شیوازێك و له‌ چ كاتێك وه‌ڵامی ئه‌و بكوژانه‌ ده‌داته‌وه‌.
Top