له‌ هندستان به‌هۆی رووخانی ته‌لارێك 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ هندستان به‌هۆی رووخانی ته‌لارێك 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ ویلایه‌تی ئوتار پرادیش باكووری هیندستان ته‌لارێك كه‌ له‌ ژێر دروستكردندا بوو رووخا و به‌ پێی زانیارییه‌كان دوازده‌ كه‌س له‌ ژێر ته‌لاره‌كه‌ بوون و گیانیان له‌ ده‌ست داوه

به‌رپرسانی هیندستان روونیانكرده‌وه‌ له‌ لكنۆی پایته‌ختی ویلایه‌تی ئوتار پرادیش ته‌لارێك كه‌ له‌ قۆناغی دروست كردندا بووه‌ به‌سه‌ر دوازده‌ كه‌س دا روخاوه‌ و تا ئێستا هۆكاری رووخانه‌كه‌ نازانرێت به‌ڵام به‌ هۆی رووخانه‌كه‌وه‌ دوازده‌ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌س بریندار بوون هاوكات سێ كه‌سیش رزگاریان بووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان خاوه‌نی ته‌له‌ره‌كه‌ محه‌مه‌د قه‌ره‌وردینیش له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا له‌ ته‌لاره‌كه‌ بووه‌ و ئه‌ویش گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.
Top