هیومه‌ن رایتس وۆچ: حه‌شدی شه‌عبی پێشێلكاری گه‌وره‌ی له‌ ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان ئه‌نجامداوه‌

هیومه‌ن رایتس وۆچ: حه‌شدی شه‌عبی پێشێلكاری گه‌وره‌ی له‌ ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان ئه‌نجامداوه‌
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ پێشێلكارییه‌كانی میلیشیاكانی هاوپه‌یمان له‌ گه‌ل هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌و چه‌ند مانگانه‌ی دواییدا پێشێكارییه‌كانیان له‌ ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان به‌رزبۆته‌وه‌ و دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌شیان ناچار كردووه‌ كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و هه‌ندێك خه‌ڵكیشیان رفاندووه‌و هه‌ندێكیشیان له‌ هه‌ندێ حاله‌ت له‌ سێداره‌ داوه‌ .

رێكخراوی هیومه‌ن رایچ وۆچ له‌ نوێترین راپۆرتیدا ئه‌مڕۆ بلاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌ی میقدادییه‌ی پارێزگای دیاله‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ . به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ میلیشیاكان و هێزه‌ تایبه‌ته‌كان حه‌فتاو دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نیان له‌ شارۆچكه‌ی راوه‌ی قه‌زای میقدادییه‌یان كوشتووه‌
Top