ئۆباما: درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ گه‌ڵ ئێران سوودی نابێت

ئۆباما: درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ گه‌ڵ ئێران سوودی نابێت
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه‌ درێژكردنه‌وه‌ی كات تا كۆتایی مانگی ئازاری داهاتوو بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ گه‌ڵ ئێران سوودی نییه‌ ئه‌گه‌ر ئێران رازی نه‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی كارێكی سه‌ره‌كی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دڵنیا بكاته‌وه‌ به‌وه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نابێت .

له‌ كۆشكی سپی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌لمانیا ئۆباما روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ بۆ رێككه‌وتن سوودی نابێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران دڵنیایی نه‌داته‌ وڵاتانی جیهان به‌وه‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ ده‌ست بێنێت . راشیگه‌یاند كه‌ ئێمه‌ ده‌زانیین كه‌ مه‌سه‌له‌كان بۆ كۆتایی هاتن و گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن ته‌كنیكی نیین ، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا ئیران ئیراده‌یه‌كی سیاسی و ئاره‌زووی گه‌یشتنی هه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن
Top