به‌ریتانیا 2000 راوێژكاری سه‌ربازی بۆ شه‌ڕى دژى داعش ره‌وانه‌ى ئوردن ده‌كات
گه‌وره به‌رپرسه‌كه روونیكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ئوردن، وه‌ك هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان، دوو هه‌زار راوێژكاری سه‌ربازى بریتانیا ره‌وانه‌ى ئوردن ده‌كرێن.
بڕیاری چڕكردنه‌وه‌ی به‌شدارییه‌كانی به‌ریتانیا له‌پاڵ ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتی ئوردن دێت بۆ فراوانكردنی گورزه ئاسمانییه‌كانیان دژ به بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له سووریا‌و عێراق.به‌كارهێنانی فڕۆكه سیخوڕییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه ئامانجه‌كان بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان دیاری بكه‌ن و پێشده‌چێت ناردنی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه له مانگی نیسانی داهاتوو بگات.