بایدن: هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا به‌رده‌وام ده‌بێت

بایدن: هاوكاریی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا به‌رده‌وام ده‌بێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كانی ئۆكراینا رایگه‌یاند كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئۆكراینا بۆ شه‌ڕكردن هان بده‌ین به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتگیری كردنی ئاساشی ئه‌و وڵاته‌.

ناوبراو ئاشكرای كرد كه‌ خۆی و سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما سوورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكراینا له‌ چوارچێوه‌ی ئاشتی و گوتی: سه‌رۆك پوتین چه‌ندین جار به‌ڵێنی ئاشتی دا به‌ڵام له‌ هاوكاریی كردنی تانك و سه‌رباز و چه‌ك به‌رده‌وام بوو.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند دژی چاره‌سه‌ری سه‌ربازین له‌ ئۆكراینا و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ رووسیا تاوه‌كو ئێستا به‌ناحه‌قی جموجۆڵی كردووه‌ و گوتی: پێویسته‌ بۆ ئاشتی هه‌وڵ بده‌ین. خه‌ڵكی ئۆكراینا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌رگری له‌خۆی بكات. گوتیشی: پێش ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆ شه‌ڕكردن هان بده‌ین به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتگیری كردنی ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌.
Top