له‌ به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی سازكرا

له‌ به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی سازكرا
له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ریه‌ك له‌ به‌ریتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا و ئه‌مریكا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا راگه‌یه‌نرا كه‌ رێككه‌وتنه‌كانی كۆنفڕانسه‌كه‌ی ساڵی 2010 له‌ باره‌ی له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ر له‌ نوێ تاوتوێ كراوه‌ته‌وه‌. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی له‌ناوبردنی چه‌ك و نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی و وزه‌ی ناوه‌كی له‌ رێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ كرا و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌سوود ئه‌نجام دراوه‌.

وڵاتانی گروپی پێنج ئاماژه‌یان به‌ بیرۆكه‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی كرد له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وی ئه‌و ئامانجه‌ و جه‌خت له‌ گرنگی رێككه‌وتنه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری كرایه‌وه‌. هاوكات باسیان له‌ به‌ره‌و پێشچوونی دانووستانه‌كانی ئێران كردووه‌ له‌رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه‌ و له‌م چوارچێوه‌یه‌ خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر به‌ دانووستانه‌كان ده‌ربڕا و راگه‌یه‌نرا كه‌ سوورن له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی فراوان له‌مباره‌یه‌وه‌.
Top