ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامى هێرشێكى ئاسمانى فرۆكه جه‌نگیه‌كانى رژێم له ریف دیمه‌شق نزیكه‌ى 66 كه‌س كوژران . له‌مباره‌یه‌وه رامی عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى تۆری سوریا بۆ مافى مرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌هۆى هێرشى ئاسمانى و موشه‌كی سوپاى رژێم بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له غۆته‌ى شه‌رقى شه‌ست و شه‌ش كه‌س كوژران ، هاوكات به‌رێوه‌به‌رى تۆرى سوریا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه له‌نێو كوژراواندا دوازده منداڵیشى تێدایه .
له لایه‌كى دیكه‌وه سوپاى رژێم له‌رێگه‌ى به‌رمیلى بۆمبرێژكراوه‌وه پاسێكى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى له حه‌له‌ب كرده ئامانج به‌و هۆیه‌وه بیست و پێنج كه‌س كوژران.