دەمیرتاش: پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكەین.. دامەزراندنی سوپای کوردستان بۆ جەنگ دژ بە داعش بە پێویست دەزانێ
هاوسەرۆكی پارتیی دیموكراتیكی گەلان "هەدەپە" (سەڵاحەددین دەمیرتاش) ڕایگەیاند، ئەگەر كوردستان بڕیاری بۆ سەربەخۆیی خۆی دەركرد، ئەوا هەدەپە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات."
(دەمیرتاش) هەروەها دەڵێت، "سەربەخۆیی و دیاریكردنی مافی چارەنووس، مافێكی سرووشتیی هەر نەتەوەیەكە و گەلی كوردیش خاوەن ئەو مافەیە، بۆیە ئەگەر كوردستان بڕیاری سەربەخۆیی بدات، ئێمە بە خۆشحاڵییەوە پشتگیری لێ دەكەین."
لە بارەی هێرشەكانی تیرۆریستانی داعشیش بۆ سەر كوردستان، هاوسەرۆكی پارتیی دیموكراتیكی گەلان ئاماژەی دا، "پێویستە كورد بە یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی رووبەرووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە و خاكی كوردستان لەو تیرۆریستانە بپارێزن و بۆ ئەو مەبەستەیش پێویستە سوپایەكی هاوبەشی كوردستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان دابمەزرێت."