ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كرد

ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كرد
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه‌ی تیرۆریستانی داعش دا كه‌ بۆ سه‌ر عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كان یه‌كهه‌لوێست و یه‌ك هێز بن دژ به‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش .

جنێنیفه‌ر بساكی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ی چه‌كدارانی داعش ئامانجی ترساندن و تۆقاندنی هاووڵاتیان و درزخستنه‌ نێوان پێكهاته‌كانی سوننه‌و شیعه‌یه‌ ، دووباره‌ بساكی داوای له‌ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان و پێكهاته‌كان كرد به‌ یه‌ك ریز روو به‌رووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه‌ . راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیری كردنی عێراق بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش
Top