كۆشكی سپی: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌ و عێراق

كۆشكی سپی: ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌ و عێراق
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ كۆنگرێسی راگه‌یاند كه‌ بۆردومانه‌ سنوورداره‌كان كه‌ كرایه‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ گێرانه‌وه‌ و كۆنترۆڵكردنی گه‌وره‌ترین به‌نداو و رزگاركردنی له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌پارێزێت .

ئۆباما له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ باتریك لیهی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران و جۆن باینز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كردبوو و تێیدا هاتووه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ئامانجێكی سنوورداری له‌ عێراق بۆردومانكرد وه‌ك هه‌ولێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ گرنگه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆشكی سپی له‌ ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كه‌ی ئۆباما رایگه‌یاند كه‌ پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و عێراق به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ رووخانی به‌نداوی موسڵ هه‌ره‌شه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌ر ژیان و گیانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و مه‌ترسیشه‌ بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه‌كانیان له‌وانه‌ش بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا . ئۆباما رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌م ده‌ركرد به‌ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی چونكه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو ده‌بێت.
Top