ئەتەڵای: نەخشە رێگای پرۆسەی ئاشتی تاوەکو مانگی ئەیلول ئامادەدەبێت

 ئەتەڵای: نەخشە رێگای پرۆسەی ئاشتی تاوەکو مانگی ئەیلول ئامادەدەبێت
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەكردنی نەخشەڕێگایەكن بۆ هەنگاوەكانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی و ئاشكرای كرد، لە مانگی ئەیلولدا دەیخەنە بەردەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان.

بەشیر ئەتەڵای، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، کە رۆژی 13-8-2014 لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراسی گەلان HDP كۆبوونەتەوە.

بەشیر ئەتەڵای سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا، گوتی، "پرۆسەكە زۆر بە خێرایی دەڕوات، هاوكات ئێستا سەرقاڵی دیاریكردنی نەخشەڕێگایەكین". ئەتەڵای پێیوابوو، ئەم قۆناغە قورسە، بەڵام چاوەڕوان دەكات هەتا مانگی ئەیلول بیگەیەننە ئەنجام و دواتر بیخەنە بەردەم سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان.






رووداو
Top