وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هەولێر بۆ ئێمە گرنگە و دەبێت پارێزراو بێت
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی مانەوەی چەکداران لەو شوێنانەی گرتوویانە ، ماری هارف گوتی "ئێمە خۆمان دەزانین چی دەکەین و سەرکەوتووش دەبین لەو تاکتیک و پلانەی هەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هارف گوتی "هێزەکانی بەرگریی لە ئەمریکا لەلایەن باراک ئۆباماوە گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە، کە بتوانن هەموو پلان و ئامادەکارییەک بکەن ، بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە بتوانن شەڕی داعش بکەن". لەبارەی هاوکاری ئەو خەڵکەی کە ئێستا لە چیای شنگال ماونەتەوە و رزگارنەکراون هارف گوتی "خاڵێکی جددییە و ئەمریکا کاری لەسەر دەکات و ئەوەشی پێویست بێت بۆ رزگارکردنی خەڵکەکە دەیکات".
ئەو گوتیشی ئەو رەوشەی ئێستا وا دەخوازێت کە هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە بکەین بۆ شەڕکردن دژی چەکدارانی داعش.
رووداو