قاسم سولەیمانی: زەوی ، ئاو و ئاسمان دەبێتە دۆزەخ بۆ ئیسرائیل

 قاسم سولەیمانی: زەوی ، ئاو و ئاسمان دەبێتە دۆزەخ بۆ ئیسرائیل
فەرماندەی سوپای قودسی ئێران دەڵیت " چەکدانانی حەماس خەیاڵێکەو بەدی نایەت"

قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، دەربارەی پێکدادانەکانی بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل هاتە دەنگ و رایگەیاند کە "بزووتەوەی حەماس چەکدانانێت و دەبێت هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر بکەنەوە" هەروەها بەڵێندەدات لە کاتی گونجاودا وەڵامی ئیسرائیل بدەنەوە
لە پەیامێکدا بۆ گەلی فەڵەستین قاسم سولەیمانی رایگەیاند کە" با هەموو جیهان بزانێت کە داماڵینی چەکی بەرگری باوەڕێکی بێبنەمایە و خەونێکە کە بەدینایەت "

ئەم لێدوانەی سولەیمانی دوای ئەوە هات کە ئەمریکا وچەند وڵاتێکی ئەوروپی داوایان کرد کە بزووتنەوەی حەماس دەبێت چەک دابنێت بەڵام فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی رەتیدەکاتەوە و دەڵێت" ئێمە دووپاتیدەکەینەوە کە بەردەوامین لە سەر بەرگریکردن لە فەلەستین ، تاوەکو زەوی ، ئاو و ئاسمان دەبێتە دۆزەخ بۆ ئیسرائیل "

سوپای قودس یەکەیەکی هەواڵگری سەربازی تایبەتە سەر بە سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران و فەرماندەی ئەو هێزە قاسم سولەیمانییە کە بە یەکێک لە بەهێزترین پیاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناویدەرکردووە.
Top