له‌ ئاكامى تێكشكانى فرۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ تایوان 47 سه‌ر نشین گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ ئاكامى تێكشكانى فرۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ تایوان 47 سه‌ر نشین گیانیان له‌ ده‌ستدا
له‌ تایوان فرۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر تێكشكا و ژماره‌یه‌ك سه‌ر نشینیش گیانیان له‌ ده‌ستدا. به‌رپرسانى ناوخۆى تایوان رایانگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر سه‌ر به‌ كۆمپانیاى ترانس ئاسیا له‌ رۆژئاواى ئه‌و وڵاته‌ تێكشكا و له‌ ئاكامدا چل و حه‌وت سه‌ر نشینى ناو فرۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا. به‌پێى روونكردنه‌وه‌كانى ئه‌و به‌رپرسانه‌، هۆكارى تێكشكانى فرۆكه‌كه‌ بۆ خراپى كه‌ش و هه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانیش، فرۆكه‌ تێكشكاوه‌ له‌ جۆرى ئه‌ى تاى ئاڕ حه‌فتا و دوو بووه‌ و نزیكه‌ى په‌نجاو چوار سه‌ر نشینى تێدابوو به‌ هۆى هه‌ڵگرتنى گه‌رده‌لوول و خراپى كه‌ش و هه‌وا له‌ رۆژئاواى تایوان تێكشكا و له‌ ئاكامدا چل و حه‌وت سه‌ر نشین گیانیان له‌ ده‌ستدا و حه‌وت سه‌ر نشینه‌كه‌ى دیكه‌ برینداربوون و به‌ڵام ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كران.
Top