شه‌ڕوپێكدادان له‌ سوریا به‌رده‌وامى هه‌یه‌

شه‌ڕوپێكدادان له‌ سوریا به‌رده‌وامى هه‌یه‌
له‌ مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌ شارى رقه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كانى سوپاى رژێم. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد له‌ ئه‌نجامى بۆردومانى سوپاى رژێم به‌ مووشه‌كى زه‌مین به‌ زه‌مین پێنج كه‌س له‌ رقه‌ كوژران. هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى وڵات شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانكردن رویدا.
Top