توركیا 3 رۆژ ماتەمینی راگەیاند

 توركیا 3 رۆژ ماتەمینی راگەیاند
حكومەتی توركیا 3 رۆژ ماتەمی راگەیاند بە هۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە.

بڵند ئانچ، جێگری سەرۆكوەزیران و گوتەبێژی حكومەتی توركیا، دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی ئاشكرایكرد كە بڕیاریانداوە 3 رۆژ ماتەمینی رابگەیەنن بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە.

بەوپێیە لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەوە تاوەكو رۆژی هەینی لە توركیا ماتەمی فەرمی دەبێت و ئاڵای ئەو وڵاتە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەهێنرێتە خوارەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل بە مەبەستی رێككەوتن لەسەر وەرگرتنی قەرەبوو لە بەرامبەری رووداوەكەی ماڤی مەرمەرە، ئارنچ ئاشكرایكرد كە پێش هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام دوای ئەو رووداوانە كە بە "پاكتاوی رەگەزی"ی ناویبرد گوتی وڵاتەكەی ئامادە نییە واژۆی هیچ رێككەوتننامەیەك بكات لەگەڵ تەلئەبیب.

هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كاردانەوەیەكی گەورەی لە توركیا دروستكردووە و پێشتریش سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە دەسەڵاتدارانی تەلئەبیبی شوبهاندبوو بە هیتلەر.



رووداو
Top