ئه‌شره‌ف قودره گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان یونس له باشووری غه‌ززه، چوار كه‌س و له ره‌فه‌حیش كه‌سێك كوژراوه و دووی دیكه بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به‌هۆی بۆردمانكردنی ناوچه‌ی موغراقه له رۆژئاوای غه‌زه دوو كه‌س كوژراون و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون و له ناوچه‌ی به‌یت لاحیاش ده كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل دوێنێ ته‌نیا له ناوچه‌ی شوجاعییه حه‌فتا و دوو كه‌سی كوشتووه و سه‌د وده كه‌سى دیكه‌ش له ناوچه جیاوازه‌كان كوژراون و نزیكه‌ی چوارسه‌د كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات به گوێره‌ى دوا ئاماره‌كان تا ئێستا به گشتی پێنجسه‌د و نۆ كه‌س كوژراون و سێ هه‌زار و سه‌د و په‌نجا كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه ته‌رمى پێنج كه‌س، كه چواریان منداڵن، له‌و ماڵه‌دا دۆزرانه‌وه كه دوێنێ له خان یونس به‌ر بۆردومانی سوپای ئیسرائیل كه‌وتن. له به‌رامبه‌ردا چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی عزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش له رۆژهه‌ڵاتی غه‌زه به ئارپیچی هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سوپای ئیسرائیلی و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان تێك‌شكاند.