زیاتر لە ٦٠ سەربازی سوریا لە شەری داعش دا کوژران

زیاتر لە ٦٠ سەربازی سوریا لە شەری داعش دا کوژران
-لە شەڕێکی قوڕسی سوپای سوریە بۆ وەرگرتنەوەی بیرە نەوتییەکان لە دەستی چەکدارانی داعش، زیاتر لە ٦٠ سەربازی سوپای سوریا کوژران.



ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ تەمموز، ڕۆژنامەی "وەتەن"ی سوری لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ٦٠ سەربازی سوپای سوریا لە شەڕی جیهادییەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" کوژراون.



بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لەو شەڕە دا لانی کەم ٤٠ چەکدارای دەوڵەتی ئیسلامی کوژراون.



رۆژی هەینی چەند سەرچاوەیەکی داکۆکی لە مافی مرۆڤ لە سوریا ڕایانگەیاند، تێرۆریستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە کاتی داگیر کردنی بیرە نەوتییەکانی "شار" لە پارێزگای حومس ٢٧٠ کەسیان کوشتووە.



دەڵێن لەو ٢٧٠ کەسە هەندێکیان لە کاتی شەڕی داگیر کردنی بیرە نەوتییەکان کوژراون بەڵام زۆربەیان دوای داگیر کردنی بیرەنەوتییەکان لە لایەن تیرۆریستەکانەوە لە سێدارە دراون.



پێشتر ڕامی عەبدوڵڕەحمان، بەرپرسی گرووپی چاودێرانی مافی مرۆڤ لە سوریە کە ناوەندەکەیان لە لەندەنە، ئیسلامییەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" بە تاوانی جەنگی تۆمەتبار کردبوو.

RW
Top