له‌ سوریا بۆردومان و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌

له‌ سوریا بۆردومان و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه‌
له‌ سوریا شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانكردن به‌رده‌وامى هه‌یه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان سوپاى ئازاد و سوپاى رژێم له‌ نزیك دیمه‌شق رویدا، هاوكات به‌هۆى بۆردومانى سوپاى رژێم به‌ به‌رمیلى بۆمبڕێژكراو بۆسه‌ر شارى حه‌له‌ب ده‌ كه‌س كوژران.

هه‌روه‌ها روانگه‌ى سوریا بۆمافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ژماره‌ى كوژراوانى هێزه‌كانى رژێم كه‌ له‌شارى حمس كه‌ له‌ شه‌ڕوپێكدادانى كۆنتڕۆڵكردنى كێلگه‌یه‌كى نه‌وتى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى كوژراون گه‌یشته‌ دووسه‌د وحه‌فتا كه‌س.
Top