جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه واشنتۆن و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانى له ئه‌ورووپا پێكه‌وه كار بۆ توندكردنى سزا سه‌پێنداره‌وه‌كانى سه‌ر رووسیا ده‌كه‌ن. بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا ئه‌مه‌ى به پیترۆ پۆرۆشینكۆ سه‌رۆكى ئۆكراینا گوتووه. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى كۆشكى سپى، هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بایدن به پرۆشینكۆى رایگه‌یاندووه، به‌م زووانه ئه‌مه‌ریكا و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانى له ئه‌ورووپا پێكه‌وه به میكانیزمێكى هاوبه‌ش كار له‌سه‌ر توندكردنى سزا سه‌پێندراوه‌كانى سه‌ر رووسیا ده‌كه‌ن به هۆى ئه‌وه‌ى ته‌ده‌خول و ده‌ستتیوه‌ردانه‌كانى بۆ ناو ئۆكراینا رانه‌گرتووه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى ناو به‌یاننامه‌كه، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكى ئۆكراینا به وردى پالپشتى و پشتیوانییه‌كانى روسیا له جوداخوازه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ئۆكراینا باس كردووه و هه‌ر دوو كیان كۆكبوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تا رووسیا ئه‌و پشتیوانیانه رانه‌گرێ ئه‌و ئۆكراینا سه‌قامگیرى و ئارام نابێ.