له سوریا شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانكردن به‌رده‌وامى هه‌یه. له مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال َبڵاویانكرده‌وه ژماره‌ى كوژراوانى دوێنێ گه‌یشته 76 كه زۆربه‌یان له ریف دیمه‌شق و حه‌له‌ب بوون. هه‌روه‌ها له له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى جیاجیاى وڵات شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومانكردن رویدا. هاوكات وابڕیاره ئه‌مڕۆ به‌شار ئه‌سه‌د بۆجارێكى دیكه و بۆماوه‌ى حه‌وت ساڵ وه‌ك سه‌رۆكى سوریا سوێندى یاسایى له كۆشكى كۆمارى له دیمه‌شق به‌جێبگه‌یه‌نێت.
ئه‌م سوێند خواردنه‌ى ئه‌سه‌د بۆسه‌رۆكى وڵات له كاتێكدایه كه شه‌ڕوپێكدادان و بۆردومان رۆژنه به‌رده‌وامى هه‌یه‌و تا ئێستا زیاتر له سه‌د و حه‌فتا هه‌زار كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌سى دیكه‌ش په‌نابه‌رن له وڵاتان.