ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵه به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه گوتی: به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پیرۆزبایی له خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی نوێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی بنكه فراوان كه ره‌چاوی هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانی پێكهاته‌كانی عێراق بكات له‌و قۆناغه هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌دا یه‌كه‌مین هه‌نگاوه."
له لایه‌كی دیكه‌وه له لێدوانێكی چاپه‌مه‌نی كۆشكی سپی‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌لیم جبووری كردووه كه وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه.