ناتانیاهۆ: هێرش و بۆردمانه‌كانى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه چڕتر ده‌كرێنه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا كه وێستگه و كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئیسرائیل بڵاویانكردووه‌ته‌وه جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئیسرائیل زیاتر له ئێستادا هێرش و بۆردمانه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه چڕ ده‌بنه‌وه ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى حه‌ماس پێشنیاره‌كه‌ى میسر كه بۆ راگرتنى شه‌ڕ و ئاگربه‌ست ره‌تكرده‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كان كه له میدیا و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل له هێرش و بۆردمانه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه له ئێستادا ماڵى هه‌ندێ سه‌ركرده‌كانى حه‌ماس ده‌كه‌نه ئامانج وله هێرشه‌كانى ئه‌مڕۆشدا فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل به یه‌كجارى ماڵى مه‌حمود زه‌هار كه سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌ماسه وێران خاپور كردووه. له دوو رۆژى رابردوو میسر له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێشنیارێكى وه‌ك ئاگربه‌ست بۆ راگرتنى شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس خسته روو، ئیسرائیل به‌و پێشنیاره رازى بوو، به‌ڵام كه‌تائیبى عه‌ززه‌دین قسام كه باڵى سه‌ربازى حه‌ماسه ئه‌و پێشنیاره‌ى میسرى ره‌تكرده‌وه. به‌پێى دوایین ئامارى كوژراو برینداربووه‌كانى هێرش و بۆرده‌مانه‌كانى ئیسرائیلیش له كه‌رتى غه‌ززه، ژماره‌ى كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته پتر له سه‌دو نه‌وه‌د و ژماره‌ى برینداربووه‌كان بۆ زیاتر له هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.