کۆبوونەوەیەکی باڵای تورکیا و قەتەر
دوای گەیشتنی شاندەکەی قەتەر، هەر ئەو شەوە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی باڵای قەتەر و تورکیا بەڕێوەچوو.
دوای کۆبوونەوەکە، ئەحمەد داودئۆغڵۆ و خالید عەتیە، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کە بە سەرپەرشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا و تەمیم بن جاسم، ئەمیری قەتەر بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەرەسەندنی هێرشەکانی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، شەڕ لە سووریا و رووداوەکانی عێراق کراوە.
رووداو