ولیه‌م هیگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا وازى له پۆسته‌كه‌ى هێناو كه بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له‌سه‌رى به‌رده‌وامبوو. له نووسراوێكدا كه له سایه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر تایبه‌ت به خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه، هیگ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا راگه‌یاندووه و روونیشیكردووته‌وه، كه له داهاتوودا وه‌ك هه‌ماهه‌نگى له نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى كار ده‌كا، هیگ بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا كارى كردووه و وازهێنانه‌كه‌شى له كاتێكدایه ده‌یڤێد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و وڵاته ده‌ستى به پرۆژه‌ى هه‌مواركردنى حكوومه‌ته‌كه‌ى كردووه و بۆیه پێده‌چێت وازهێنانه‌كه‌ى هیگ پۆستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌شێك بێت له هه‌مواركردنه‌كه.