ئەردۆغان: تورکیا دەکەمە پێشەنگ

 ئەردۆغان: تورکیا دەکەمە پێشەنگ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، دیدگای خۆی بۆ داهاتووی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، کە بریتیە لە تورکیایەکی نوێ و دەستوورێکی نوێ.

لەئەنکەرە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە ئەندامانی حیزبەکەی و گۆرانیبێژ و هونەرمەندان، ئەردۆغان وتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا دیدگای خۆی بۆ تورکیا باسکرد لەکاتێکدا، ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆماری تورکیا.

ئەو جەختی لەسەر سێ خاڵکردەوە، کە بریتیبوون لە: دیموکراسی ، خۆشگوزەرانی و پێشەنگی.

لەبارەی دیموکراسی، ئەردۆغان بەڵێنی دا یەکەم کاری هەوڵدان بێ بۆ هێنانەکایەی دەستوورێکی نوێ بۆ تورکیا، کە داواکارییەکانی هاونیشتمانییان بێنێتە دی. هەروەها بەڵێنی دا، کە بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی ئاشتی بکات و گوتی: ”برایەتی دەگەیەنینە ئەنجام و ئازادیش بۆ هەمووان فەراهەم دەکەین”.

لەسەر مەسەلەی خۆشگوزەرانی و پێشەنگیشەوە، ئەردۆغان باسی لە پرۆژەکانی 12 ساڵەی حوکمڕانی خۆی کرد و بەڵێنی دا تورکیا بکاتە 10 وڵاتە گەورەکەی جیهان لە رووی ئابووریەوە.

راپرسییەکان لە تورکیا دەریدەخەن، کە ئەرۆدغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، کە بڕیارە لە 10ـی ئابی ئەمساڵ بەڕێوەبچێ، لەسەروو ٪50ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێ.







رووداو
Top