کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی بۆ چوار وەزیرەکەی تورکیا پێکهێنرا
کۆمیسیۆنەکە لە نۆ ئەندام پەرلەمانی پارتی داد و گەشەپێدان، 4 ئەندام پەرلەمانی پارتی گەلی کۆماری، پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی نەژادپەرست و پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراسی گەلان پێکهاتووە. کۆمسیۆنەکە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەر یەک لە زافەر چاغڵایان، ئەگەمەن باغش، موعەممەر گولەر و ئەردۆغان بایراکتار دەکات، کە ناویان لە کەیسی گەندەڵی و بەرتیل گلابوو، کە بە ئۆپەراسیۆنەکانی 17 ی کانونی یەکەم ناسراوە. ماوەی کاری کۆمسیۆنەکە چوار مانگ دەبێت.
17 ی کانوونی یەکەمی 2013 داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ لێکۆڵینەوەیەکی بە ناوی "گەندەڵی و بەرتیل" دەستپێکرد، کە کوڕی چەند وەزیرێکی کابینەی ئەو کاتەکەی تورکیا تێیدا دەستگیرکران و دوای گۆڕینی جێگری داواکاری گشتی پەیوەندیدار ئازادکران.
رووداو