خامنه‌یى: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل یاریى پۆلیسى پزیشكى و پۆلیسى تووندڕه‌وى ده‌كه‌ن
خامه‌نه‌یى راگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت به‌و یارییه كه ده‌یكه‌ن ئێران بترسێنن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نازوول له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بكات، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر گیز روو نادات.
رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئیسلامى ئێران زیاتر روونیكرده‌وه، له یارى پۆلیسى پزیشكى و پۆلیسى تووندڕه‌وى، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن، كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هێرشى بكاته سه‌ر ئێران به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا رێگاى پێنادات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، كه له یاریه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا رۆڵى پۆلیسى پزیشكى ده‌بینێ و ئیسرائیل رۆڵى پۆلیس تووندڕه‌وه‌ى هه‌یه.