سیسى: توندڕه‌وه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بروخێنن
سه‌رۆكى میسر له‌و وته‌یه‌دا رایگه‌یاند، توندڕه‌وان ناوچه‌كه ده‌روخێنن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانى جیهانیش دروستبكه‌ن، بۆیه سیسى گوتى: پێویسته وڵاتانى زلهێزه‌كانى جیهان ئاگادار ئه‌وه بن، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه رووده‌دات هه‌ڕه‌شه و په‌یامێكه كه توندڕه‌وان ئاراسته‌ى وڵاتانى جیهانى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى میسر داواشى له وڵاتانى خاوه‌ن هێزه‌كانى جیهان كرد، كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنى توندڕه‌وه‌كان له ناوچه‌كه و جیهان بخه‌نه گه‌ڕ.