فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل دووباره ده‌ستیان به بۆردمانى كه‌رتى غه‌ززه كرده‌وه
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه كه له ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له رێگه‌ى فرۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه ده‌ستپێكردووه و به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆش فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل به چڕى چه‌ند ناوچه و شوێنێكى كه‌رتى غه‌ززه‌ى بۆردمانكرد و رووخاندوویه‌تى، كه چه‌كدارانى كه‌تائیب قه‌سامى باڵى سه‌ربازى حه‌ماس بۆ هه‌ڵدانى موشه‌كى بۆ سه‌ر باشوورى ئیسرائیل به‌كارى هێناون. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا نۆ كه‌س برینداربوونه.