ئەردۆغان كاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا
دوای ئەوەی پارتەكانی دیكە بەربژاری خۆیانیان دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كە 10 ی ئابی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت، پارتی داد و گەشەپێدانیش پاڵاوتنی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركیای ئاشكرا كرد وەك پاڵێوراوی خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
پێشتر هەر دوو پارتی گەلی كۆماری CHP و پارتی بزووتنەوەی نەژادپەرست MHP ئەكمەلەددین ئیحسانئۆغڵویان وەك بەربژێری هاوبەشیان دەستنیشان كردبوو. هاوكات پارتی دیموكراسی گەلان HDP ش سەلاحەددین دەمیرتاشی هاوسەرۆكی پارتەكەی دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنەكەی 30 ی ئاب.
بە پێی دوایین راپرسییەكان چاوەڕێ دەكرێت لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریدا ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی لەسەدا 50 بۆ 54 ی دەنگەكان سەركەوتن بەدەستبهێنێت و ئەكمەلەددین ئیحسانئۆغڵو لەسەدا 37 بۆ 40 ی دەنگەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات و سەلاحەددین دەمیرتاشیش دەنگەكانی پارتەكەی بەرز بكاتەوە بۆ لەسەدا 7 بۆ 8.
رووداو