په‌یامێك له (بان كی مۆن)ه‌وه بۆ به‌غدا و هه‌ولێر
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه ره‌وشی ئه‌منیی موسڵی به مه‌ترسیدار وه‌سفكردووه و ئاماژه‌ی به ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره داوه كه به‌هۆی ئاڵۆزبوونی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه ماڵ‌وحاڵیان جێهێشتووه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌یدا بان كی مۆن، هانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدای داوه هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن بۆ گرتنهوهستی جڵه‌وی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌په‌له هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌ننه ئه‌و پارێزگایه.
بان كی مۆن، داوای له سه‌رجه‌م سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق كرد به گیانی یه‌كڕیزیی نیشتمانییه‌وه روبهڕٍووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببنه‌وه كه به‌رۆكی عیراقی گرتووه، ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له عیراق ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه له‌وباره‌یه‌وه بدرێت.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان، ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی به‌غدا و ئه‌نبار و دیاله و نه‌ینه‌وای كرد كه بووه‌ته‌هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نی، هاوكات هانی سه‌ركرده سیاسییكان و سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌كان و پیاوانی ئایینیی ئه‌نباریشی دا به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه بكه‌ن.
خه‌ندان