له بۆردومانه‌كانی ناوچه‌كانی پارێزگه‌ى حه‌له‌ب 13 كه‌س كوژران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سوپاى رژێم رایگه‌یاند كه سوپاى رژێم تونێلێكی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی له باكوورى قوتابخانه‌ى یه‌رمووك له گه‌ڕه‌كی مه‌نشییه له شاری ده‌رعال به‌له‌د ته‌قانده‌وه‌و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی تێك كوشت و برینداركرد، هاوكات سوپاى رژێم رایگه‌یاند كه مۆڵگه‌كانی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان له گه‌ڕه‌كی به‌جابجه له ده‌رعا كرده ئامانج، له غۆته‌ى رۆژئاوایش شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو لادا درێژه‌ى هه‌بوو له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن توانییان سه‌ربازێكی رژێم له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌دیل بگرن.
له ئاكامى بۆردومان كردنی گه‌ڕه‌كی به‌نی یه‌زیدیش له شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ژرێمه‌وه ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كوژران و برینداربوون. هاوكات فڕۆكه جه‌نگی و هیلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان له پارێزگه‌ى حه‌له‌ب بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا 13 كه‌س كوژران حه‌وتیان سه‌ر به یه‌ك خێزانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌یه‌ك له حزبوڵڵا له شه‌ڕ له سووریا كوژراوه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵى ئه‌مه‌ریكاوه داواكراوه به‌وه‌ى ترسناكترین تیرۆریسته له جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی دیكه‌ى حزبوڵڵا كه به هه‌وڵى تیرۆركردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی لوبنان پوترس حه‌ره‌ب له ساڵى 2012 تۆمه‌تباركراوه. ته‌رمی ئه‌و دوو كوژراوه گه‌یشته‌وه گونده‌كه‌یان له باشووری لوبنان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند كه لێكۆڵه‌رانی نێرده‌كه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی گازى كلۆر له سووریا له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌یاندا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ى رژێمی سووریا گوتبووى رفێنراون ساغ و سه‌لامه‌تن و له شوێنێكی ئه‌میندان.
له‌و باره‌وه مایكل لۆهان گوته‌بێژ به رێكخراوه‌كه‌وه روونی كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌ندامانی تیمه‌كه ساغن و خه‌ریكن ده‌گه‌ڕێنه‌وه بنكه‌كه‌یان، دووپاتیشی كرده‌وه كه كاروانی پشكنه‌ره‌كان دووچاری هێرشێك بووه بێ ئه‌وه‌ى زانیاری زۆرترى بخاته سه‌ر