هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئۆکرانیا دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئۆکرانیا دەستیپێکرد
دوای چەند مانگ لە ڕووخانی حکومەتی "ڤیکتۆر یانۆکۆویچ" ئەمڕۆ(یەک شەممە) هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.


هەژدە کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کاندید کردوە، بەڵام لایەنگرانی روسیا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا گوتوویانە هەڵبژاردنەکە بایکۆت دەکەن.

زیاتر لە ٢٠ کەس لە پێکدادانی نێوان سوپا و چەکدارانی لایەنگری روسیا کوژراون.

دوو هەفتە لەمەو بەر راپرسییەک سەبارەت بە سەربەخۆیی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و جیا بوونەوەی لە ئۆکرانیا بەڕێوەچوو.

حکومەتی ناوەندی و لایەنگرانیان لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەو ڕاپرسیە بە فەرمی ناناسن.

روسیە دەڵێت: ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەگرێت و ئامادەیە هاوکاری کەسی هەڵبژێردراو بکات.

ناوەندەکانی دەنگدان هەتا کاتژمێر ٨ ی شەو پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن و ئەنجامی کۆتایی سبەی( دووشەممە) رادەگەیەندرێت.
Top