بوومەلەرزەكەی توركیا 266 برینداری لێكەوتەوە
چەقی بومەلەرزەكە لە دەریای ئیجە بوو و لە هەریەك لە شارەكانی ئیستەنبوڵ، ئەنتاڵیا، بورسا و چەنەكالێ هەستی پێكرا.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكایەتی فریاكەوتنی كارەساتە سروشتییەكانی حكومەتی توركیا رایگەیاند كە بومەلەرزەكە بۆ ماوەی 40 چركە بەردەوام بووە و زیانی ماڵی لێكەوتووەتەوە.
سەربارەت بە زیانی گیانی، لێدوانەكە ئاشكرایكرد كە تا كاژێر 5 ی هەمان رۆژ كەس گیانی لەدەستنەداوە، بەڵام 266 بریندار هەیە كە یەكێكیان برینەكەی سەختە.
ساڵی 2011 لە شاری وانی باكووری كوردستان بومەلەرزەیەك روویدا و لە ئەنجامدا زیاتر لە 600 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 2000 كەسیش برینداربوون.
رووداو