شاندی (هه‌ده‌په) و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پرۆسه‌ی ئاشتییان تاوتوێكرد
دوای كۆبوونه‌وه‌كه په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، به‌ر له‌وه‌ی وڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و گوتی: ئه‌ته‌ڵای و بۆزداغ و ئاڵا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی به‌رفراوانیان بۆ بیر و بۆچوون و دانوستانه‌كان له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ره‌وه كرد.
ئۆنده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پڕۆسه‌كه زۆر گرنگه و پێویسته بپارێزرێت و ببێت به هه‌میشه‌یی و گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بیر و بۆچوونه‌كانی ئۆجه‌لان و به‌رپرسانی كه‌جه‌كه و هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌مان خسته روو، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی حكومه‌تمان له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگرت. ئۆنده‌ر روونیشی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كانی شانده سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌رده‌وامی ده‌بێت.