سوپای توركیا: پەكەكە هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ دەدات

 سوپای توركیا: پەكەكە هەوڵ بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ دەدات
- سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا ڕایگەیاند كە پەكەكە پەرەی بە هێرشكردنەسەر بنكە سەربازییەكانی توركیا داوە و دەیەوێ شەڕ دەست پێ بكاتەوە.

هەر چەندە پڕۆسەی ئاشتی و قۆناغی چارەی پرسی كورد لە توركیا و دانوستانی نێوان بەرپرسانی حكوومەتی توركیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پەكەكەدا درێّژەیان هەیە، بەڵام پەكەكە رۆژانە تەقە لە سەرباز و بنكە سەربازییەكانی توركیا دەكات.

لەو بارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئوڤا خەبەر بڵاوی كردەوە كە سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا رۆژی سێشەممە بڵاوی ئاماژەی داوە كە چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی شەمزینان تەقەیان لە بنەكەیەكی سەربازیی سوپای توركیا كردووە و ئەو تەقەكردنەش بۆ ماوەی نیو سەعات بەردەوام بووە.

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا ئاماژەی بەوە كردووە كە سەربازەكانی سوپایش دەستبەجێ وەڵامی تەقەی پەكەكەیان داوەتەوە و ئەو شوێنەی كە تەقەێ لێ كراوە لە لایەن تۆپخانەكانی سەر بە سوپای توركیاوە تۆپباران كراون.

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای توركیا لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە زیاتر لە یەك مانگە پەكەكە رۆژانە تەقە لە سەرباز و بنەكە سەربازییەكانی توركیا دەكات و بە هەر شێوەیەك هەوڵ بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی شەڕ دەدات.
Top