توركیا .. كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی كۆمپانیای كانه‌ خه‌ڵوزی سۆما

 توركیا .. كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی كۆمپانیای كانه‌ خه‌ڵوزی سۆما
له‌ ئه‌نجامی كاره‌ساتی كانه‌ خه‌ڵوزی سۆمای توركیا ٢٨٤ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و خاوه‌نه‌كانی كۆمپانیای كانه‌ خه‌ڵوزه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست و ھۆكاری رووداوه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكانی سۆما كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان له‌باره‌ی كاره‌ساتی كانه‌ خه‌ڵوزی سۆما رێكخست.

ئالپ گوركان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیاكانی سۆما سه‌باره‌ت به‌ كاره‌ساتی كانه‌ خه‌ڵوزی سۆما رایگه‌یاند كانه‌ خه‌ڵوزی سۆما له‌ رووی سه‌لامه‌تییه‌وه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزدا بوو , به‌ ھۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ زۆر دڵگرانین و گووتیشیى به‌ ھۆی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنه‌وه‌ دڵ وگیانمان له‌ ده‌ستدا و بریندارمان ھه‌یه‌."

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیاكانی سۆما سوپاسی ھه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وڵاتی توركیای كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی روواوه‌كه‌ ھاوكاریان بوون.

ئالپ گوركان ئه‌ندازیاری جیۆلۆجیه‌ و ٤٩ ساڵه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كا، له‌ ساڵی ١٩٨٤ كارگه‌یه‌كی بچوكی به‌ كرێ گرتووه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاركردن. دوای ٣٠ ساڵ ئێستا خاوه‌ن كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و ٦ ھه‌زار كرێكار لای ئه‌و كار ده‌كه‌ن. زۆر گرینگی به‌ سه‌ڵامه‌تی گیانی كرێكاران داوه‌ ھه‌میشه‌ ھه‌وڵی داوه‌ سته‌نداردی كاركردن به‌رز رابگرێت.



ئالپ گوركان گوتی گه‌وره‌ترین خه‌م ده‌چێژم ,من دڵم به‌وه‌ خۆش بوو ده‌م گوت خاوه‌ن ئاست به‌رزترین كانه‌ خه‌ڵوزین كه‌چی ئه‌و رووداوه‌ روویدا. گووتیشیى ئه‌وان باسی شتێكی مه‌حالیان ده‌كرد ,منیش نه‌مده‌زانی ئه‌و رووداوه‌ چۆن روویداوه‌ ,ئه‌وان ده‌یانگۆت محاویله‌ی كاره‌با ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیاكانی سۆما ده‌لێت ماوه‌ی ٤٩ ساڵه‌ له‌و بواره‌ كار ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان له‌ناو كانه‌كان كارم كردووه‌، كرێكاره‌كان وه‌كو كوڕ و برای من وابوون ,كاتێك ھه‌واڵه‌كه‌یان پێ راگه‌یاندم منیش گوتم مه‌حاله‌ محاویله‌ بته‌قێ. ده‌ست به‌جێی گه‌یشتمه‌ كانه‌كه‌. ھه‌مان ئازاری كرێكاره‌كانی ناو كانه‌ خه‌ڵوزه‌كه‌م ده‌چێشت. به‌ڕاستی گرم تێبه‌ر ببوو ,ھه‌ناوم ده‌سووتا. ئه‌وانه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ من ده‌ناسن ده‌زانن ,باوكی زۆربه‌یان لای من كاریان كردووه‌ ئێستا خانه‌نشینن."

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه‌ ناوه‌ ناوه‌ به‌ھۆی گریان ده‌وه‌ستاو دواتر دیسان به‌رده‌وام ده‌بوو له‌ قسه‌كردن، ئالپ گوركان گوتی: "به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیم باش نییه‌ قسه‌كردن وبیركردنه‌وه‌م لاواز بۆته‌وه‌."

ڕه‌مه‌زان دۆغرو به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیاكانی سۆما (كانه‌ خه‌ڵوز) وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌.

دۆغرو گوتی: "ماوه‌ی ٢٥ ساڵه‌ له‌و بواره‌ وه‌ك ئه‌ندازیارێك كار ده‌كه‌م و ھه‌موو كرێكاران ھاورێم بوون و زۆر دڵته‌نگم و دوای ده‌رھێنانی ھه‌موو كرێكاره‌كان لێكۆلینه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا ئه‌نجام ده‌درێ ئینجا زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كرێ."

دۆغرو هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه‌ ته‌نیا پێشبینی ده‌كه‌ین ,پێشبینیه‌كه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ به‌رزی ١٤٠ مه‌تر و له‌ ناوچه‌ی ٤ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی كانه‌كه‌ روویداوه‌ و رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر خه‌لوز له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌رھێنرا بوو. تروسكه‌ ئاگره‌كه‌ به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی له‌ بنكه‌ی ھه‌واوه‌ نزیك بوو ورده‌ ورده‌ ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و گه‌وره‌ بووه‌. رووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ محاویله‌ی كاره‌باوه‌ نییه‌.
Top