لوبنان.. بەڵێندەرە عێراقییە رفێنراوەکە ئازاكرا

 لوبنان.. بەڵێندەرە عێراقییە رفێنراوەکە ئازاكرا
دوای رفاندنی لەلایەن ژمارەیەك چەكدار، بەڵێندەرێكی عێراقی لە لوبنان ئازادكرا.

ماڵپەری دەنگی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، كە وائیل جبوری، ئەو بەڵێندەرە عێراقییەی، كە ماوەیەك لەمەوبەر لەلایەن ژمارەیەك چەكدار لە لوبنان رفێندرابوو، لە بەرامبەر دانی 50 هەزار دۆلار، ئازادكرا.

ماڵپەرەكە ئاماژەی بە چۆنییەتی پرۆسی ئازادكردنەكە نەداوە، تەنیا ئەوە نەبێت، كە لە چواڕیانی حوش نەبی، بەرامبەر 50 هەزار دۆلار ئازادكراوە و رفێنەرانیش كەسێك لە نزیكەكانی ئەو بەڵێندەرەیان لای خۆیان بە بارمتە دانابوو، تاوەكو تەواوی پارەكەیان پێدەگات.

چەند رۆژێك لەمەوبەر ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی لوبنانی بڵاوییكردەوە، كە وائیل محەممەد جبوری، بەڵێندری عێراقی لە ناوچەی دۆحە عەرموون لە باشووری بەیروت رفێندراوە.






رووداو
Top