ژمارەی کوژراوانی كارەساتەكەی توركیا بەرزبووەتەوە
تانەر یڵدز، وەزیری وزەی توركیا ئاشكرای كرد، كە "ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە، هەتا ئێستا گەیشتووەتە 282 كەس" و هێشتا 2 بلۆك ماوە، كە پێی بگەن و ئاگری ناو تونێلەكانی كانە خەڵوزەكە بەردەوامە.
یڵدز ئەوەشی خستەڕوو، كە تاوەکو سەرلەبەیانی 15 ی مانگ 217 تەرم دراوەتەوە دەست خێزانەكانیان و 27 بریندار لە نەخۆشخانەكان ماون و ئەوانی دیكە نێردراونەتەوە بۆ ماڵەكانیان. هاوكات ئاشكرای كرد كە لە كاژێر 11 ی شەوی 14-5-2014ەوە هیچ
كرێكارێك بە زیندوویی لە كانەكە دەرنەهێنراوە و تەنها تەرمی ئەو كەسانەی گیانیان لە دەستداوە دەردەهێنن.
رۆژی 13-5-2014 لە كانە خەڵوزێكی شارۆچكەیەكی رۆژئاوای توركیا لە ئەنجامی تەقینەوەی بگۆڕێكی كارەبایی ئاگركەوتەوە و بە سەدەها قوربانی لێكەوتەوە و هەتا ئێستاش پرۆسەی رزگاركردنی كرێكارەكانی ناو كانەكە بەردەوامە.
رووداو