لە ژێر دەسەڵاتی(PYD)لە قامیشلۆ رێپێوانی جەماوەری بۆ پشتگیریکردن لە بەشار ئەسەد سازدەکرێت

لە ژێر دەسەڵاتی(PYD)لە قامیشلۆ رێپێوانی جەماوەری بۆ پشتگیریکردن لە بەشار ئەسەد سازدەکرێت
لەگەڵ دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە سوریا , ئەمڕۆ لەشاری قامشلو کە لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی (پەیەدە)یە رێپێوانێکی جەماوەری گەورە بۆ پشتگیریکردن لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد سازکرا , کە تێیدا ئاڵای حزبی بەعس و وێنەی بەشار ئەسەد بەرزکرابووە و بەشداربووان پشتگیر خۆیان بۆ بەشار ئەسەد دووپات دەکردەوە ..


لەو رێپێوانەی شاری قامشلۆ چەندین سەرۆک ھۆزی عەرەبی بەشدار بوون کە لەناوچەکانی دیکە ھاتبوون , ھەروەھا چەندین سەرکردەی سەربازی رژێمی سوریا و پارێزگاری حەسەکە و پیاوانی ئاینی ئیسلامی و مەسیحی و دورزەکان تێیدا بەشداربوون ...
رێپێوانەکەی لەلایەن لێژنەکانی بەرگری و دژە تیرۆر و ھێزەکانی حزبی بەعسی سوریا پارێزگاری لێ دەکرا ...

بەپێی ووتەی شایەتحاڵەکان, لەنزیک رێپێوانەکەی دوو ھەلیکۆپتەری سوپای سوریا نیشتووتەوە کە چەندین بەرپرسی گەورەی حکومەتی سوری و گەورە بەرپرسانی سەربازی و گەورە پیاوانی ھۆزە عەرەبییەکان تێدابوو کەلەدەرەوە ناوچەکانی پارێزگای حەسەکە ھاتبوون بۆ بەشداریکردن لەو رێپێوانە .

ھۆکاری ھاتنی ئەو کەسانەش بەفرۆکە بەھۆی ئەوەبووە کە رێگەی ووشکانی نییە لەنێوان شارەکان بۆیە رێگەی ئاسمانی بەکاردێت بۆ گواستنەوە ..

ھەروەھا شایەتحاڵەکان دەڵێن دەنگۆیەک لەناو شاری قامشلۆ بڵاوبووتەوە , گوایە بەشار ئەسەد بەنیازە سەردانی شارەکە بکات و لەوانەشە ئەم کارە لەم رۆژانەی داھاتوو بێت و پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەسوریا ..
Top