بنتاگۆن بەنیازی فرۆشتنی فڕۆكەو مودەرەعەیە بەبەهای یەك ملیار دۆلار بە عێراق
پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشكرد : ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەنیازە چەندین فڕۆكەو مودەرەعەو باڵونی چاودێری بەبەهای ملیلرێك دۆلار بداتە عێراق ، بەپێی رێكەوتنێك كەلەنێوانییان كراوە زەمانەتی رادەست كردنی 24 فرۆكەی جۆری ئەی تی 6 سی تكسان 2كە دەتوانێت ئامانجەكەی زۆر بە ووردی بپێكێت.
ئەم رێكەوتنەش كە كراوە لەنێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پنتاگۆن و عێراق بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستان لەعێراق كە ڕۆژانە چەندین هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتیان و بۆریە نەوتیەكان.
چاودێران پێیان وایە كرینی ئەو فڕۆكەو ئامێرانە هەیبەتێكی تر بە سەربازانی عێراق دەداتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەرگری لەخۆیان بكەن.