رووسیا مەرجی هەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆكراینا

 رووسیا مەرجی هەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆكراینا
جێگری وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند ئەگەر هاتوو ئۆكراینا پارەی دواكەوتووی گازی سرووشتی ئەو وڵاتە ببژێرێت، ئەوا رووسیا ئامادەیە لەگەڵ ئۆكراینا لەسەر نرخی گازی سرووشتی وتووێژبكات.

ئاناتۆلی یانۆڤسكی، جێگری وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند، ئەگەر ئۆكراینا قەرزەكانی بداتەوە، ئامادەیە وتووێژەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەستپێبكاتەوە.

كۆمپانیای گازپرۆم رایگەیاند، سەرجەم قەرزەكانی ئۆكراینا لەبری گازی سرووشتی هەناردەكراوی رووسیا گەیشتووەتە 3 ملیار و 501 ملیۆن دۆلار.

جێگری وەزیری وزەی رووسیا هەروەها رایگەیاند وڵاتەكەی لەوە بەدواوە كار بە پێشەكی دەكات و دەبێت بەر لە هەناردەكردنی گاز، ئۆكراینا پیشەكی پارەی گازی سروشتی بداتە رووسیا.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی وزەی رووسیا تاوەكو 16ی هەر مانگێك ئۆكراینا دەبێت پێشەكی پارەی گازی مانگی داهاتووی بداتە رووسیا.






رووداو
Top