تەقینەوەی کانێکی خەڵووز لە تورکیا زیاتر لە ٢٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەی کانێکی خەڵووز لە تورکیا زیاتر لە ٢٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە
تەقینەوەی کانێکی خەڵووز لە شاری سۆمای سەر بە پارێزگای مانیسا زیاتر لە ٢٠٠ کەسی کوشت و دەیان کەسیش بریندار بوون.

تانەر یڵدز وەزیری وزەی تورکیا بە ڕاگەیاندنەکانی گووت: لە کاتی تەقینەوە کە دا ٧٨٧ کەس لە ژوورەوە بوون.

بە گووتەی یڵدز، تەقینەوەکە بە هۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

ئێستاش بە سەدان کرێکار لە نێو کانەکە دا گیریان خواردوەو هەڵمەتێکی گەورە بۆ ڕزگار کردنی کرێکارەکان دەستی پێکردوە.

وزیری وزەی تورکیا گووتی، زۆربەی کرێکارەکان بە هۆی گازی كاربۆن مۆنۆكسایت خنکاون.

تەقینەوەکە لە قوڵایی ١٦٠٠ مەتری ژێر زەویی روویداوە و بە هۆی پچڕانی کارەبا عارەبانەکانی نێۆ کانەکە پەکیان کەوتبوو.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بڕیار بوو سەردانی ئالبانیا بکات سەفەرەکەی خۆی هەڵوەشاندەوە.



شاری سۆما لە پارێزگای مانیسا لە ٤٥٠ کیلۆمەتری شاری "ئانکارا" یە.




(R)
Top