مووشەكی " یاعەلی" نوێترین مووشەكی كروز-ی ئێرانییە

 مووشەكی
لە پێشانگایەكی تایبەت بۆ پێشاندانی بەرهەمەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی، كە رۆژی یەكشەممە بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كرایەوە، پەردە لەسەر مووشەكێكی كروز بە ناوی " یا عەلی" لادرا، كە مەودای 700 كیلۆمەتر دەڕوات.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی فارس، موشەكی (یا عەلی " ع ") یەكێكە لە نوێترین مووشەكەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی و پێشتر مووشەكە كروزە ئێرانییەكان مەودایان لە 300 كیلۆمەتر تێپەڕی نەدەكرد.







رووداو
Top