فەرەنسا جیهادییە نێوخۆییەكانی دەستگیركرد
بیرنارد كازنۆڤ-ی وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جەختی لەوەكردەوە، كە ئەمڕۆ شەش كەس بە گومانی ئەوەی لە سووریا جیهادی بوون و دواتریش گەڕاونەتەوە بۆ فەڕەنسا دەستبەسەركراون و گوتیشی "پلانەكەمان لە دژی تۆڕە تیرۆریستییە پەیوەندیدارەكان پتەوە و بە باشی بەڕێوەدەچێت".
سەرچاوەیەكی نزیك لە كەیسی جیهادیە فەرەنسییەكان بە ماڵپەڕی لو ئێكسپغێس-ی فەرەنسی گوتووە " نزیكەی 780 كەس كە لە فەرەنسا دەژین و لە نێویان 285 كەسی فەرەنسی هەیە تاوەكو ئێستا چوونەتە سووریا بە مەبەستی جیهاد" هەروەها گوتیشی "مردنی نزیكەی 30 كەسیان بووەتە هۆی ئەوە هەندێكیان بگەڕێنەوە".
مانگی ئایاری رابردوو كازنۆڤ رایگەیاند " 25 كەس لە جیهادیە فەڕەنسییەكان لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە تاوەكو ئێستا لە سووریا كوژراون و چاوەڕێش دەكرێت سەدانیان لە ماوەكانی داهاتوو بگەڕێنەوە".
رووداو